موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): زۆر جار هه‌بووه بابه‌تێك بۆ كه‌س و گروپێك به‌های هه‌بووه و بایه‌خدار بووه و هاوكات لای كه‌س و گروپی تر بێ بایه‌خ بووه و به‌ها له‌قه‌ڵه‌م نه‌دراوه. ئه‌مه‌ش سروشتیه، چوونكو بایه‌خداری و گرنگبوونی بابه‌تێك راست گرێدراوی بڕوا و ئامانجه‌كانی هه‌ڵقوڵاوه له‌و بڕواگه‌له‌یه. ئه‌م بنه‌یه (كردار ئه‌نجامی بڕواكانه) گه‌ڕ و جوڵه‌ی مرۆڤ بۆ داهاتوو روون ده‌كاته‌وه و چیتر مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌گی به بڕواكانی هه‌بێ له‌سه‌ریه‌تی به‌و پێ یه ...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد له توركیا گه‌یشتۆته فازێكی نوێ و له‌ودا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و ده‌ره‌كی و خواستی كورد له یه‌ك هه‌ڵپێكاون و به‌ته‌مان تا كێشه‌ی له مێژینه‌ی كورد له رێگه‌ی دیموكراتیك و ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن....
نوشته شده در 2009/8/6 توسط Mohsen bawecani
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): دروستبوونی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئه‌گه‌رچی ئادگاری دوو په‌یامی ئاماژه پێدراوی به ته‌واوه‌تی نیشان نه‌داوه، به‌ڵام له لایه‌كه‌وه سه‌رلێشێواوی و كاسبوونێكی روون و دیاری خستۆته ناو ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌كی ئێران و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ناچار هه‌ڵسوكه‌وتی ناونه‌ته‌وه‌یی و زلهێزانی جیهانیی به‌رامبه‌ر به ئێرانی گه‌یاندۆته بن به‌ست, كه ده‌رچوون له‌و بن به‌سته ده‌ربه‌ستی دوو پێش بینیه: پێش بینی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی ئێران له ئاینده‌دا له سه‌ر كام بنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بنیات ده‌نرێ و دووه‌م سیاسه‌تی ناوخۆیی...
نوشته شده در 2009/7/6 توسط Mohsen bawecani

سازدانی دیمانه: هاوار مۆده‌بێر
من پێم وایه ئه‌و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد له رووی تیۆرییه‌وه، دیفاعیاتێكی قورسیان پێ نه‌بوو كه به راستی مێشكی پرسه‌ران تێركات، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌و حیزبانه ته‌نها لاساییان كرده‌وه. لاسایی ئه‌و هاوكێشه‌یانه كرد كه له توركیا و بۆ كورده‌كانی تۆركیا هاته‌گۆڕێ و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ):وه‌ك وتوویانه رابردوو پردێكی سه‌ركه‌وتنه بۆ داهاتوو. ئه‌مما ئه‌م پردی سه‌ركه‌وتنه له كاتێكدا ده‌توانین به‌سه‌ریدا تێپه‌رِین كه ئێمه هه‌نووكه‌مان به ئیقتیباس له رابردوو سازده‌ین. به وته‌یه‌كی تر خوێندنه‌وه له به‌رنامه، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی حیزبه‌كان، په‌یوه‌ندی و دیپلۆماسی و گرنگتر له‌وانه رێگه‌كانی به‌ده‌ست هێنانیانن ئاسۆیه‌كی روونترمان پیشان ئه‌دات. و له یه‌ك رسته‌دا: خوێندنه‌وه و سه‌رله‌نوێ پێناسه‌یه‌كی رئالیته له تاكتیك و ستراتژییه‌كان بۆ ئه‌مرِۆمان پێویسته...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): ئه‌مما له سه‌ر بێ ئازاركردنی پێشكه‌وتنخوازه‌كان, یه‌كه‌مین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه ئایا پێناسه‌ی پێشكه‌وتنخوازی و پێشكه‌وتنخواز له ئێرانیش وه‌ك شوێنانی تری جیهانه یا جیاوازی و خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه. له ئاسایی‌ترین پێناسه‌یدا به‌و كه‌سه/كه‌سانه ده‌وترێ كه په‌یرِه‌وی نوێترین فیكر و ئامرازه‌كانی رۆژن, له هه‌موو روویه‌كه‌وه. واته په‌ێره‌وی نوێترین و ئاخرین ده‌سكه‌وته‌كانی مرۆڤ له به‌شه جیاجیاكانی زانست‌دا وه‌ك: زانستی سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵناسی، ده‌رونناسی، شیمی و...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): له‌گه‌ڵ كۆتایی پێهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئا‌مریكا و به‌سه‌رۆك كۆماری بوونی ئوباما، خاڵی به‌رامبه‌ری ئه‌و, له ئێران‌دا تازه به تازه ده‌سپێده‌كات و ئه‌مه‌ش كه‌شی سیاسی ئێران و تا راده‌یه‌كی جیهانی سه‌رقاڵكردووه. هاوكات له گه‌ڵ زه‌قبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی لایه‌نه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌رِی پرِوپاگه‌نده‌یی له میدیاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌وانه‌وه، شه‌رِی غه‌زه ده‌ستی پێكرد...
نوشته شده در 2008/12/9 توسط Mohsen bawecani
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رۆژهه‌لاَت هه‌ر له سه‌رده‌می رووخانی حوكوومه‌تی پاشایه‌تی له ئێران‌دا و ته‌نانه‌ت سالاَنی دوای ئه‌وه‌ش تا ده‌گاته ئه‌م كات و ساته‌ی ئێمه، جار و بار پێیه‌كی هاوپه‌یمانێتی یا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند لایه‌نه بووه به مه‌به‌ستگه‌لی جۆراوجۆر، له روانگه‌یه‌كی گشتییه‌وه هاوپه‌یمانێتی یا كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی, به‌سته به چۆنییه‌تی كاركرد و ده‌سهاته‌كانی, پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بووه بۆ پێشخستن و سه‌رخستنی به‌رنامه و پرۆژه سیاسییه‌كان، و له وشه‌یه‌كدا پێكانی ئامانجه‌كانی دوو لایه‌ن یا چه‌ند لایه‌ن مه‌به‌سته...
نوشته شده در 2008/11/4 توسط Mohsen bawecani
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ):به‌داخه‌وه رۆژهه‌لاَتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له گشت روویه‌كی زانستی و كولتووری پێشكه‌وتنی به‌رچاوی بینیوه و ده‌توانم بڵێم هه‌ر رۆژ شایه‌تی داهێنان، به‌رهه‌مهێنان، فێستیڤاڵی هونه‌ری و ... نه‌بین ئه‌مما دیسان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له ساحه‌ی ناوخۆدا هه‌یه و نه له ده‌ره‌وه‌ش، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه زۆر به‌رجسته بێ و چیدی رێگه‌ی بۆ سانسۆرِ و سرِینه‌وه له میدیا گشتییه‌كان حوكومی و بیانی نه‌بێ...
موحسین باوه‌جانی: حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و پاشان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی ئێراق له ساڵی 2003 كه رۆڵی ئه‌كتیڤی تێیدا هه‌بوو گه‌لێك پێشكه‌وتنی بینی، به كۆڵێك ئه‌زموون كه له سه‌رده‌می ئۆتۆنۆمی وه‌ریگرتبوو و به كه‌سایه‌تییه ئه‌نتله‌كتوه‌له‌كانی و له سه‌ر رێبازی فێدرالیزم هاته ناو ساحه‌ی سیاسه‌تی ئێراق وناوچه‌كه‌وه...


